سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-04-08

18472 جار خوێندراوەتەوە

کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەدا وادەکات کۆمەڵێك نیشانە لە جەسەتدا دەربکەون کە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی دەبێت چارەسەری  ئەم گرفتە بکەین.

ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان کردووە لە جەستەدا، بەم جۆرە:

-لاوازبوونی قژ و نینۆکەکان، نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7.

-شەقبوونی لێوەکان و ئاوسانی لیمفە گرێکان کە ئاماژەن بۆ کەمیی ئاسن و ڤیتامین B.

-خوێنبەربوونی پوک، ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین C.

-لێڵبوونی بینین و تاریکبوونی بەرچاو ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامین A.

-پەڵەی وشک و زبر لەسەر پێست و گرژبوونی مووەکان، نیشانەن بۆ کەمبوونی زینک و ڤیتامین B3 و B6 .

-هەڵوەرینی قژ، نیشانەیە کەمبوونەوەی کانزاکان و ڤیتامین B7  و B3 .

- دەرکەوتنی پەڵەی سور یان سپی لەسەر پێست، نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین ئەی و سییە.

ژ.ن