سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا ١٢١ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-04-08

1356 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢١ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار هەزار و سێ کەس.

كیانوش جەهانپور وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایگەیاند، له‌و ماوەیەدا  هەزار و ٩٩٧ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌‌ تۆماركراوه و  ژماره‌ی توشبوونیش گه‌یشتووه‌ته‌ ٦٧ هه‌زار و ٢٨٦ كه‌س.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، باری تەندروستی سێ هه‌زار و ٩٥٦ تووشبووی کۆرۆنا ناجێگیره‌، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٢٩ هه‌زار و ٨١٢ كه‌س.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش نزیکەى نیو ملیۆن حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٨٠ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار توشبوو چاکبوونەتەوە.




‌بەپەلە