سەردێڕ:

هەولێر.. دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-04-08

3737 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە. 

تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیرە و  پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کراوەتەوە و نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

دەشڵێت، دوای چاکبوونەوەی ئەو دوو کەسە، کۆی گشتی چابووەکانی هەولێر گەیشتە ٢٢ کەس.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٢٨٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ١١٤ کەسیان چاکبوونەتەوە.