سەردێڕ:

تەندروستیی چەمچەماڵ: دوو توشبووى دیکەى کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-04-07

5070 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ چاکبوونەوە، بەوەش کۆی گشتی چاکبوونەوەکان لە هەرێم گەیشتە ١١٢ کەس.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، "دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاشمانەوەیان و چاودێریکردنیان لەلایەن پزیشک و کارمەندانەوە بۆ چەند هەفتەیەک لە مەڵبەندی ئاسودەی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئەمشەو دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".

راشیگەیاندووە، "یەکێکیان پیاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵە و توشبووەکەی دیکەش کە دایکێتی ئافرەتێکی تەمەن ٥٦ ساڵە".

باسی لەوەشکردووە، "دایکەکە سەرەڕای ئەوەی ماوەی ٢٩ ساڵە نەخۆشی دڵی هەیە و بەتەمەنە چاکبووەتەوە و هەر ئێستا دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دواین ئامارەکان تا ئێستا ٢٨٩ کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١٢ کەسیان چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ