سەردێڕ:

سلێمانی.. حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ژمارەی توشبووان بۆ ٢٨٩ حاڵەت بەرزبووەوە
فۆتۆ: 
2020-04-07

9704 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، کچێکى تەمەن ١٣ ساڵ لە ناحیەى بازیان تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، بەوەش ژمارەی توشبووانی هەرێم بۆ ٢٨٩ حاڵەت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ ٧ی نیسانی ٢٠٢٠، تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا."

روونیشیکردووەتەوە، توشبووە نوێیەکە ئافرەتێکی تەمەن ١٣ ساڵی دانیشتووی ناحیەی بازیانە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٢٨٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش  ١١٠ حاڵەتی چاکبوونەوە هەیە.