سەردێڕ:

ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونیی "سەرنجڕاکێش" روودەدات

فۆتۆ: 
2020-04-07

28615 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی گەردوونناسی و روانگکەکردن، پسپۆڕانی بواری گەردوونناسی باس لەوە دەکەن کە ئەمشەو مانگی پەمەیی گەورە "Pink supermoon" دەردەکەوێت.

دیاردەی مانگی پەمەیی بریتییە لە مانگی پڕ بە دیاریکراوی لەو کاتەدا کە مانگ لە نزیکترین خاڵی خولگەکەیەوەیەتی لە زەویەوە، واتا گەورەترین مانگی ساڵ، مانگی پەمەیی داهاتووش لەمشەودا بە دیاریکراوی دەکەوێتە کاتژمێر ٠٥:٣٥ خولەکەوە، لەم کاتەدا مانگ لە گەورەترین شێوەیدا دەردەکەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە.

ناونانی دیاردەکەش بە مانگی پەمەیی لە وشەیەکی کۆنی یۆنانییەوە دێت کە بۆ گوڵێکی پەمەییش "Phlox Subulata" بەکاردێت کە لە هەمان کاتی ساڵدا دەپشکوێت، بەڵام رووناکی مانگ رەنگی پەمەیی نابێت، ئەمە تەنیا ناولێنانێکی باوە.

خولگەی مانگ بە شێوەیەکە کە لە هەموو کاتەکانی ساڵدا هەمان دووریی نییە لە زەوییەوە، ئەو خاڵەی کە نزیکترینە پێیدەوترێت، "Perigee" و دوورترین خاڵیش "apogee"ـیە، لە شەوی چوارشەممەشدا کە مانگی پەمەیی دەردەکەوێت و لە نزیکترین خاڵی خۆیەوەیەتی لە زەوییەوە دووری مانگ لێمانەوە ٣٨٤ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەترە.