سەردێڕ:

ئێران وادەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنای لە وڵاتەکەدا ئاشکراکرد

شەقامێکی ئێران
فۆتۆ: 
2020-04-07

34154 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ٤٠ رۆژی داهاتوودا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران کۆنتڕۆڵدەکەن.

 سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، لە میانی وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئاماژەى بەوەکرد، ئێران ئێستا لە قۆناغی بەڕێوەبردنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و بارودۆخەکەی کۆنتڕۆڵ نەکردووە.

 جەختیشیکردەوە، نەخۆشخانەکانی ئێران شوێنی چارەسەرکردنی نەخۆشی دیکەیان هەیە و لە نێوان ٣٠% بۆ ٥٠%ی قەرەوێڵەکانی نەخۆشخانەکان بە چۆڵی ماونەتەوە.

 نەمەکی راشیگەیاند، بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە شەقامەکانی تاراندا، مەترسی هەیە جارێکی دیکە ژمارەی توشبوان لەو شارە بگاتە لوتکە.

 ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ٦٠ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، تا ئیستاش سێ هەزار و ٧٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ هەزار و ٢٣٦ کەسیش لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.

 س.س