سەردێڕ:

هەولێر.. هێمن مامەند دەستگیرکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-04-07

78043 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو، رۆژنامەنوس هێمن مامەند، دوای رۆژێک لە ئازادکردنی، لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە لە هەولێر، دەستگیرکرایەوە. 

بەشدار حەسەن پارێزەری رۆژنامەنوس هێمن مامەند بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو، هێزێکی ئەمنی چووەتە سەر ماڵی هێمن و دەستگیریان کردووە. 

ئەو پارێزەرە دەشڵێت، تا ئێستا هۆکاری سەرلەنوێ دەستگیرکردنەوەی ئەو  رۆژنامەنووسە نەزانراوە.

رۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە دواکەوتنی موچە و پۆستکی فەیسبووکەوە، هێمن مامەند دەستگیرکرا، دوێنێش دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردن، بە کەفالەتی  ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی ئازادکرا.

ئەحمەد مستەفا، هەولێر