سەردێڕ:

هەولێر.. لیستی نوێی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-04-06

72446 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگارى هەولێر لیستی نوێی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەی بڵاوکردەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە و لە لیستەکەدا بە پێی کات رێکخراون.

بەپێی لیستەکە ٢٤ کاتژمێری رۆژ بۆ چوار بەشی شەش کاتژمێری دابەشکراوە و بەم جۆرەیە:

-لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ:

١ -ئۆتۆمبێلى دابەشکردنى غازى ماڵان و تەنکەرى زێراب و ئاوەڕۆى پیسى ماڵان.

٢-ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى ماست و بەروبومە شیرییەکان.

٣-دوکانەکانى فرۆشى سەوزە و میوە.

٤- فەرمانبەرانى دارایی و بانک و گەنجینەى حکومى بە مەرجى بوونى ناسنامە و خشتەى کار.

٥-بارهەڵگرى تایبەت بە گواستنەوەى گۆشتى سەربڕخانەکان.

٦- گۆشتفرۆشى ئاژەڵ.

٧-هەڵگرانى مۆڵەتى فەرمى کشتوکاڵ ( بنەتۆ – قرکەر- پەین). 

٨-سەربڕخانەى مریشک لە ٥ ئۆتۆمبیل زیاتر ڕێگەیان پێنادرێت بەمەرجى پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى هەولێر.

-لە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ تا ٦ى ئیوارە:

١-نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو بانکە ئەهلیەکان تەنها ڕۆژانى دووشەممە و چوارشەممە.

٢-ئۆتۆمبێلى تایبەت بە گواستنەوەى دەرمانى کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.

٣-فەرامانبەرانى دارای بانک و گەنجینەى حکومى بەمەرجى بوونى ناسنامە و خشتەى کار.

٤-ئۆتۆمبێلى تایبەت بە گواستنەوەى کەلوپەلى خۆراک و کەرەستەى پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان.

٥-کۆمپانیاکانى گەیاندنى دلیڤەرى و پۆست .

٦-سەربڕخانەى مریشک لە ٥ ئۆتۆمبێل زیاتر ڕێگەیان پینادرێت بە مەرجى پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى  گشتى کشتوکاڵى هەولێر.

-لە کاتژمێر ٦ى ئێوارە تا ١٢ى شەو:

هەموو جۆرە هاتن و چونێک لەم ٦ کاتژمێرەدا قەدەغەیە، جگەلەم خاڵانەى خوارەوە کە بەدەر (ئیستنساء) کراون بۆ هاتوچۆکردن.

 لە كاتژمێر ١٢ی شەو تا ٦ ی بەیانی:

١-ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گازی مۆلیدەكان و كردنەوەی گۆرەپانی گازفرۆشان.

٢-كارمەندانی ڤێتەرنەری و پرۆژەكانی سامانی ئاژەڵی و كشتوكاڵ و چوون بۆ باخداری و كاروباری كشتوكاڵی و هەنگداری.

٣-خاوەنی مۆلیدە و كارپێكەری مۆلیدەكان.

٤-گواستنەوەی كەلوپەلی خۆراكی بریكارەكانی خۆراك.

لیستى نوێی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەى قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگاى هەولێر نایانگرێتەوە:

١-پزيشكان و کارمەندانى تەندروستى بە پێى خشتە و کارو ڕێنماییەکان.

٢-ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە نەخۆشى درێژخایەن، شێرپەنجە، شوشتنى گورچیلە، تالاسیما، شەکرە، دڵ) هتد.. یان پێیە.

٣-دەزگاکانى ڕاگەیاندن بەمەرجێک پاڵپشتى دامەزراوەکانى خۆیان لابێت تەنها بۆ ڕوماڵکردن.

٤-ئۆتۆمبیلەکانى خزمەتگوزرییەگشتیەکان وەک( ئاو، کارەبا، شارەوانیەکان) تابلۆى حکومى و خشتەى کارى هەبێت و ئۆتۆمبێلەکانى فڕێدانى زبڵ و خاشاک.

٥-دیبلۆماتکار و ڕێکخراوى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتوەکان.

٦-کۆمپانیاى پەیوەندییەکان و نەوت و کانزاکان بە ڕەزامەندى وەزارەتى ناوخۆ.

٧-کارموندانە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە پێى خشتەى کار و ناسنامەکانیان.

٨ -گومرگى فرۆشتنى سەوزە و میوە و گواستنەوەیان ڕێگەپێدراون لە کاتژمێر ١٢ ى شەو تا ١٢ ى نیوەڕۆ.

٩-کارمەندانى خانەکانى بەساڵاچووان و نەجوانان و شڵتەرى ئافرەتان و بەندیخانەکان و کارمەنجانى کەشناسى.

١٠- هێزەکانى ( پێشمەرگە، ناوخۆ، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیسى هاتوچۆ، پاسەوانى سنور)، بە مەرجێک لە ئەرکدابن.

١١- مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانە لە کاتژمێر ( ٨ى بەیانى تا ٦ ى ئێوارە ) کراوەدەبن و بەنزنیخانەکان بەردەوام کراوە دەبن.

١٢- کارمەندانى کۆمپانیاکانى سکویرێتى و پاسەوانى تایبەت بۆیان هەیە لەم کاتانەدا هاتوچۆ بکەن: (٧ بۆ ٨ى بەیانى)، (٣ بۆ ٤ى ئێوارە)، (١١ بۆ ١٢ى شەو).

١٣- کارمەندانى مارکێت بۆیان هەیە لەم کاتانەدا هاتوچۆ بکەن: چوون: (٧ بۆ ٨ى بەیانى)، گەرانەوە: (٦ بۆ ٧ى ئێوارە)

١٤- دەرمانخانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە بە مەرجێک رەچاوى مەرجە تەندروستییەکان بکەن و کەسى دەرمانساز خۆى لەوێ ئامادەبێت.

١٥- تا دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە کۆتایی دێت، هەر فەرمانبەرێک ناسنامەى وەزارەتەکەى یان فەرمانگەکەى لا بێت (٨ى بەیانى تا ٢ى پاش نیوەرۆ) رێگەدراوە لە رۆژى دابەشکردنى مووچەى فەرمانگەکەى یان وەزارەتەکەى.

١٦- هیچ کەسێک بۆى نییە خۆراک و کۆمەک بەبێ رەزامەندى ژوورى ئۆپراسیۆنى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر دابەش بکات.

تێبینى: هەموو تەنکەر بارهەڵگرەکان و جوڵەیەکى بارزگانى و ئەو کەلوپەلانەى کە لە دەرەوەى شارەکان و قەزا و ناحییەکان بارزگانییان پێدەکرێت بۆ دێن بۆ هەولێر، لە هەموو کاتێکدا هاتوچۆ دەکەن بە مەرجێک لە بازنەى شەقامى خێراى ١٢٠ م نەیەنە ژوورەوە.

ئەم بڕیارانە لە ٧/٤/٢٠٢٠ جێبەجێدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەینی رابردوو ٣ی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ٤٨ کاتژمێری قەدەغەی تەواوی هاتوچۆی راگەیاند و هەر ئەمڕۆش هەتا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژکرایەوە.