سەردێڕ:

فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێی بەردەستکرد

فۆتۆ: 
2020-04-06

34437 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک بەرنامەی مێسنجەری تایبەت بە کۆمپیوتەر دروستکرد کە لەسەر هەردوو سیستەمی وێندۆز و MacOs یش کاردەکات، ئەمەش بۆ ئاسانکردنی کاروباری خەڵکی کاتێک لەماڵەوە دەمێننەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری بەردەستکردنی بەرنامەکە لەم کاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یارمەتیی خەڵکی بدەن تاکو بەردەوامبن لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانیان لە کۆمپیوتەرەوە و ئاگاداری هاوڕێ و خێزانەکانیشیان بن.

لە گرنترین تایبەتمەندییەکانی مێسنجەرە نوێیەکە ئەوەیە کە دەتوانیت پەیوەندیی ڤیدیۆیی ئەنجامبدەیت و لە هەمان کاتدا کارەکانی دیکەشت لەسەر کۆمپیوتەرەکە ڕاییبکەیت، جگە لەمەش وێنەکان لەسەر شاشەیەکی گەورە دەکاتەوە بە بەراورد بە مێسنجەری مۆبایل.

 ب.ع