سەردێڕ:

سوریا.. هێزەکانی تورکیا جموجوڵەکانیان کەمدەکەنەوە

هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریادا
فۆتۆ: 
2020-04-06

2256 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای تۆمارکردنی ژمارەیەک حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا، تورکیا بڕیاریدا جموجوڵی هێزەکانی لەو وڵاتە کەمبکاتەوە.

 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا جموجوڵەکانیان کەمدەکەنەوە و تەنها لە حاڵەتی پێویستیدا جوڵەیان پێدەکرێت.

 راشیگەیاند، سەربازانی تورکیا لە سوریادا بە مۆڵەتی سەرۆکی سوپای وڵاتەکەیان دەتوانن بچنە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکان یاخود لێوەی بێنە دەرەوە.

 تا ئێستا ١٩ حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سوریا تۆمارکراوە، رێکخراوە مرۆییەکانیش هۆشداری دەدەن لە مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەناو ئاوارەکانی ئەو وڵاتەدا، بەتایبەت لە کاتێکدا کە زۆرینەی نەخۆشخانەکانی سوریا بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەوە خاپووربوون.

 بەرپرسانی تورکیاش بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە سوریا بە مەترسی بۆ سەر هێزەکانیان دەزانن، لە کاتێکدا ژمارەی توشبووان لە تورکیا بۆ زیاتر لە ٢٧ هەزار و گیانلەدەستدانیش بۆ ٥٤٧ کەس بەرزبووەتەوە.

 س.س