سەردێڕ:

بەریتانیا.. بۆریس جۆنسن رەوانەی نەخۆشخانە كرا

دواى ١٠ رۆژ لە توشبوونى بە کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-04-06

4628 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی بەریتیانیا بە مەبەستی پشكنینكردنی رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەهۆى ئەوەى تا ئێستا نیشانەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرى بەردەوامە.

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن دواى ١٠ رۆژ لە توشبوونى بە کۆرۆنا و بەردەوامبوونى نیشانەکانى ئەو ڤایرۆسە، لەسەر رێنمایی پزیشکی و وەک هەنگاوێکى خۆپارێزیی رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستى پشکنینکردن بۆى.

بۆریس جۆنسن ١٠ رۆژ پێش ئێستا رایگەیاند، توشى ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە خۆى کەرەنتینە کردووە، بەڵام سەرکردایەتى هەوڵەکانى حکومەوتەکەى بۆ روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بەردەوامى پێدەدات.

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە بەریتانیا ٤٧ هەزار و ٨٠٦ کەسە و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٩٣٤ کەس، تا ئیستاش ١٣٥ کەس چاکبوونەتەوە.