سەردێڕ:

کەرکوک.. چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-04-06

2295 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، چوار توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە کەرکوک چاکبوونەوە، بەوەش ژمارەی چاکبووەکان لە شارەکەدا گەیشتە ١٠ کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە زیاد خەلەف بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند، چوار حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا لە شارەکەدا چاکبوونەتەوە، لە ناو چاکبووەکانیشدا یەکەم توشبووی شارەکەی تێدایە کە لە مانگی رابردوودا توشی ڤایرۆسەکە ببوو.

راشیگەیاندووە، لە ئێستادا چاکبووەکان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

هاوکات، تا ئێستا لە کەرکوک ٢١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش یەک کەس گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەشیان چاکبوونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٩٦١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ