سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم: دەنگۆی رشتنی گازی ژەهراوی راست نییە

فۆتۆ: 
2020-04-05

15282 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دەنگۆی رشتنی گازی ژەهراوی دوورە لە راستییەوە و دەشڵێت، ئەوانەی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیەن داوای یاساییان لەسەر تۆماردەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندەیەی دەکرێت لەبارەی بڵاوبوونەوەی گازێک، گوایا ئەو ٤٨ کاتژمێرە بۆ ئەو بابەتە تەرخانکراوە، رەتدەکەینەوە و ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی نییە".

راشیگەیاند، "ئەوانەی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆ و پڕوپاگەندانەن ئەوا لە رێگای داواکاری گشتی داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەکرێت'".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە تۆڕەکۆمەڵایاتییەکاندا دەنگۆ بڵاوببوەوە لەبارەی ئەوەی، لە ماوەی ئەو ٤٨ کاتژمێرەی راگەیاندراوە گازی ژەهراوی لە ناو هەرێمدا دەڕێژرێت.

هـ.ئـ