سەردێڕ:

توێژینەوەیەک دوو نیشانەی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

توێژینەوە؛ لەدەستدانی هەستی تام و بۆنکردن نیشانەی توشبوونن بە کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-04-05

46477 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی بەریتانیا رایانگەیاند، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن لە نیشانەکانی توشبوونن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژەرانی زانکۆی کینگس کۆڵێدج لە لەندەن، لەدوای توێژینەوەیەکیان لەسەر ٤٠٠ هەزار کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیان دەرکەوت، لەدەستدانی هەستەکانی بۆنکردن و تامکردن ئاماژەیە بۆ هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان کە ئەوەش لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڵام کەمتر دەردەکەوێت.

لە کۆی ئەو ٤٠٠ هەزار کەسەی توێژەران زانیاری پزیشکیان لەبارەوە وەرگرتوون، ٥٩ هەزار کەسیان هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەستداوە.

توێژەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، لە دیارترین نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆکە و تایە، ڕێنماییش دەدەن هەر کەسێک ئەو دوو نیشانەیەی تێدا دەرکەوتبێت خۆی لە بەرکەوتنی کەسانی دیکە بەدووربگرێت، بەهۆی ئەوەی مەترسییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیەکە.

ئەنجامی توێژینەوەکە بە جۆرێک بووە، ٥٣% توشبوان بە کۆرۆنا هەستیان بە هیلاکی و شەکەتی کردووە، ٢٩%یان کۆکەیەکی بەردەوامیان هەبووە، ٢٨%ى دیکەیان توشی تەنگەنەفەسی بوون، ١٨%یان هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەستداوە، ١٠,٥% توشی تا بوون.
س.س