سەردێڕ:

چۆن خۆت لە شێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2020-04-05

37520 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی پرۆستات لە دوای شێرپەنجەی سییەوە، دووەم بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە پیاواندا لەسەر ئاستی جیهان، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە لەڕێی چالاکیی جەستەییەوە دەتوانرێت ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە کەم بکرێتەوە.

سەرەڕای زۆری ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا، بەڵام تا ئێستاش بە تەواوی هۆکارەکانی تووشبوون دیارینەکراون و زانایان کۆدەنگ نین لەسەر فاکتەرەکان بە گشتی، بەڵام ماڵپەڕی NCI چەند فاکتەرێکی ڕیزکردووە کە هەندێکیان دەکرێت دەستکاری بکرێن و هەندێکی دیکەیان گۆڕینیان ئەستەمە لەوانە، مێژووی بنەماڵەیی، ئاستی ڤیتامین E لە لەشدا، ترشی فۆڵیک و کالسیۆم.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی بریستڵی بەریتانیی، کە لە جۆرناڵی نێودەوڵەتیی درمزانییدا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، پەیوەندییەکی توندوتۆڵ هەیە لە نێوان شێرپەنجەی پرۆستات و وەرزش نەکردندا.

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ٧٩ هەزار کەسی تووشبوو بە شێرپەنجەی پرۆستات و زیاتر لە ٦١ هەزار کەسی تەندروست ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی چالاکن و ڕۆژانە دەجووڵێن بە ڕێژەی %٥١ ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمترە لەوانەی شێوازی ژیانیان زیاتر لەسەر دانیشتن و پاڵکەوتن بەندە.
ب.ع