سەردێڕ:

هاتوچۆی هەرێم: تا ئێستا دەستبەسەر ٧٥٠ ئۆتۆمبێلدا گیراوە

فۆتۆ: 
2020-04-05

7151 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند، لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆوە تاوەکو ئێستا ٧٥٠ ئۆتۆمبێل دەستیبەسەرداگیراوە و شۆفێرەکانیشی بە بڕی ٣٠٠ ھەزار دینار سزادراون.

ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێم لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆوە تاوەکو ئێستا ھەزار و ١٢٥ سەرپێچی تۆمارکراوە و زیاتر لە ۱٥ هەزار بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوە".

باسی لەوەشکرد، "ھەر شوێنێک سەرپێچی قەدەغەی ھاتوچۆی تێدابکرێت، رێگاکە دادەخەین و بۆ ھیچ شۆفێرێک رێپدان ناکرێت، تەنھا ئەو کەسانە نەبێت کە مەرجەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەیگرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ی ئازارەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بە چەند قۆناغێک درێژکراوەتەوە و کۆتا جاریش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ هەتا ١ی نیسان درێژکراوەتەوە.