سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: دوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان قەدەغەی هاتوچۆمان سەپاند

فۆتۆ: 
2020-04-05

33920 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە هۆی زۆری پێشێلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە بڕیاری ٤٨ کاتژمێر قەدغەی هاتوچۆ دراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توێتێکدا دەڵێت، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیان لە کوردستاندا سەپاندووە، دوای زیادبوونی پێشێلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دەشڵێت، لەم جەنگەدا هەموومان پێکەوەین، پابەندبوونتان گرنگە و دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتوچۆ بە هەموو جۆرێک لە هەرێم قەدەغەدەکرێت و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن.