سەردێڕ:

هەرێم.. جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-04-04

2088 جار خوێندراوەتەوە

 وتەبێژى دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ڕایگەیاند، ئاگادارى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینەوە جموجوڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌ى سنورى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل به‌رده‌وامه‌ و بۆ لەمەودواش بەردەوام دەبێت.

کامی کەمال وتەبێژى دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە جموجوڵی بازرگانی‌ و رێکارە تەندروستییەکان، ھەماھەنگی و کۆبوونەوەی بەردەوام له‌ نێوان سەرپەرشتی کۆمەڵگای ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و کۆمەڵگای خابوری وڵاتی تورکیادا ھەن و ھەموو رێکارە تەندروستیی و ئەمنییەکان لەلایەن ھەردوو کۆمەڵگاکەوە بە چڕی جێبەجێدەکرێن.

هاوکات، لە کاتى قەدەغەکردنى هاتوچۆدا لە شارەکانى هەرێم، هەندێک لە بازرگان و فرۆشیارەکان هۆکارى بەرزبوونەوەى بەشێک لە کاڵاکان بۆ درەنگ گەیشتنى بارەکانیان و راگرتنى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە دەروازە سنورییەکان دەگەڕێننەوە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە بەروارى ٢٩ى ئازارى ٢٠٢٠، لە نووسراوێکى فەرمیدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگى هەرێم داواى لە دەروازەکانى ئیبراهیم خەلیل، باشماخ، پەروێزخان و حاجى ئۆمەران کرد، گرنگى و لە پێشینەیى بۆ ئەو ئۆتۆمبێل و کۆنتێنەرانەبێت کە بارەکانیان خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە و پێداویستییە پزیشکییەکانە.