سەردێڕ:

هەولێر.. ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەى قەدەغەى هاتوچۆ نایانگرێتەوە

هەولێر
فۆتۆ: ئەحمەد مستەفا
2020-04-04

9652 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى پارێزگارى هەولێر هەموو بازگە و خاڵەکانى پشکنین ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم کەس و ئۆتۆمبێلانە ڕێگرییان لێنەکرێت، چونکە قەدەغەى هاتوچۆ نایانگرێتەوە.

ليستى ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەى قەدەغەى هاتوچۆ نایانگرێتەوە:

١- كارمه‌ندانی بانكی حكومی و گه‌نجینه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

٢فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.

٣- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ سبه‌ی ٥ ى نبسانى ٢٠٢٠، موچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی خوێندنی باڵا، یان پشتگیرییان پێیه‌، رێگه‌یان پێ بدرێت.

٤- تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پزیشكان و ئه‌مبوڵانس "إسعاف".

٥- تیمه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ركدان.

٦تیمه‌كانی كاره‌با و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با.

٧- تیمه‌كانی ئاو و ئاوی ئیفراز و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو.

٨- تیمه‌كانی شاره‌وانی و لابردنی زبڵ و خاشاك.

٩- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی خواردن بۆ كه‌ره‌نتین ده‌به‌ن.

١٠- تیمه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ده‌زگاكانی خۆیان پێیه‌.

١١- تیمه‌كانی پارێزگا و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، كه‌ رێگه‌پێدانیان هه‌یه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتوچۆ بە هەموو جۆرێک لە هەرێم قەدەغەدەکرێت و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن.