سەردێڕ:

هەڤاڵ ئەبوبەکر: دوای ئەم ٤٨ کاتژمێرە مارکێت و نانەواخانەکان دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

42834 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەم ٤٨ کاتژمێرە مارکێت و نانەواخانەکان دەکرێنەوە و لە ئێستادا تەنیا ئەو کەسانە رێگەیان پێدەدرێت شەقام بەکاربهێنن کە لە ئەرکدان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تەنیا پۆلیسی هاتوچۆ رێگاوبانەکان رێکدەخات و ئەو کەسانەی دەچن موچە وەرگرن هاوکاری دەکرێن و رێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن بەڵام پێویستە باج و ناسنامەیان پێبێت.

لەبارەی میدیاکارانەوە رایگەیاند، سەرجەم ئەو میدیاکارانەی لە ئەرکدان رێگەیان پێدەدرێت شەقام بەکاربهێنن بە مەرجێک جگە لە باجی ئەو دەزگایەی کاری تێدا دەکات رێگەپێدانی دەزگاکەی پیبێت.

راشیگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و بازاڕەکان هیچ شتێکیان کەم نییە و دوای دوای ئەم ٤٨ کاتژمێرە مارکێت و نانەواخانەکان لە ژێر رێنماییەکاندا دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتوچۆ بە هەموو جۆرێک لە هەرێم قەدەغەدەکرێت و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن.