سەردێڕ:

قائیمقامی سلێمانی: دەنگۆی رشتنی گازی ژەھراوی دوورە لە راستییەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

116025 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستی کە لەماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرەی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە تێدا دراوە، دەرمان و گازی ژەھراوی بڕێژین.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێ ئێن ئاڕ تی رایەگیاند، "پێویست ناکات ھاوڵاتییان ترس و دڵەڕاوکیان لەلا دروستببێت سەبارەت بەوەی مارکێتەکان و نانەواخانەکان داخراون و بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە تەنھا بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە نەک پرسی تر".

باسی لەوەشکرد، توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانیدا ھەیە و توشبوو ھەبووە دوکاندار بووە لەناو گەڕەکەکاندا، ئێمە دەبێت رێگری لێبکەین".

ئاوات محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، "سەرجەم ئەو مۆڵەتانە ھەڵوەشاوەتەوە کە لە رابردوودا کراون و مۆڵەت بۆ ھیچ کەسیش ناکرێت ھەتا تەواوبوونی قەدەغەی ھاتوچۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ھەوڵ دەدەین رێپێدان بکەین بۆ ئەو کەسانەی کە لە کەرتە خزمەتگوازییەکانی شاردا کاردەکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ماوەی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ بە هەموو شێوازێک رادەگەیەنین و ئەو رێگەپێدانانەی لە رابردووشدا کراون، هەڵدەوەشێندرێنەوە.