سەردێڕ:

سەدان منداڵی کۆچبەر لە یۆنانەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەگوازرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

6866 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، هەزار و ٦٠٠ منداڵی کۆچبەر لە یۆنان، لە وڵاتی لوکسەمبێرگ نیشتەجێدەکرێن.

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بە کەناڵی زی دی ئێفی ئەڵمانی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی کەمپەکانی کۆچبەران لە یۆنان مەرجەکانی تەندروستییان تێدا نیە، ئەو منداڵە کۆچبەرانە دەگوازرێنەوە بۆ لوکسەمبێرگ.

یەڵڤا جۆهانسن بەرپرسی کاروباری ناوخۆیی کۆمسیۆنی ئەوروپاش رایگەیاند، جگە لە لوکسەمبێرگ، وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و پورتوگال و فینلەندا و لیتوانیا و کرواتیا و ئێرلەندا پێشوازی لە منداڵانی کۆچبەر دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا رێکخراوە ناحکومییەکان هۆشدارییاندا لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کەمپەکانی کۆچبەرانی یۆنان، بە تایبەتی لە دوورگەکانی وڵاتەکە کە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرانی لەخۆگرتیووە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپاش هۆشداریدابوو لەوەی "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو کەمپەکاندا تەنها لەسەر کات وەستاوە".

سـ. سـ