سەردێڕ:

هەرێم.. لیستى نوێی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەى قەدەغەى هاتوچۆ نایانگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

39348 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە و داخستنی نانەواخانە و مارکێتەکان، بەڵام لیستی نوێی ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەی کە بڕیارەکە نایانگرێتەوە ئاشکراکران.

بەپێی لیستەکە ئەم کەس و ئۆتۆمبێلانە بڕیاری قەدەغە نایانگرێتەوە:

١- کارمەندانى بانکى حکومى و گەنجینە بۆ دابەشکردنى موچە ڕێگرییان لێنەکرێت.

٢ - وەزارەتى خوێندنى باڵا سبەى موچە وەردەگرن و رێگا بەکارمەندانى و هەڵگرى ناسنامەى ئەو وەزارەتە دەدرێت تەنیا بۆ سبەى یەکشەممە.

٣- ئەمڕۆ ڕێگە دەدرێت بە چاودێرى کۆمەڵایەتى و کەمئەندامان چونکە موچەیات دابەشدەکرێت.

٤ - تیمەکانى چاککردنەوەى کارەبا و ئاو

٥- پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانى کە لە ئەرکدان.

٦ - تیمەکانى شارەوانى.

٧ - ئەو ئۆتۆمبێلانەى خوادردن بۆ کەرەنتینەکان دەگوازنەوە.

٨ڕاگەیاندن و ڕاگەیەندنکاران کە لە ئەرکدان.

٩ - ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى نەخۆشیەدرێژخایەنەکان و بارە لەناکاوەکان.

١٠ - ئۆتۆمبێلى دبلۆماتکاران و نەتەوەیەکگرتوەکان.

١١ - کارمەندانى تەندروستى و پزیشکەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانەوە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتوچۆ بە هەموو جۆرێک لە هەرێم قەدەغەدەکرێت و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن.