سەردێڕ:

تەندروستیی چین: ٩٤٪ی توشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

14442 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی تەندروستی چین رایگەیاند، لەسەدا ٩٤ ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا چاکبوونەتەوە و زیاتر لە هەزار و ٥٦٢ کەس لە نەخۆشخانەکانی چین لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە.

بە گوێرەی دوایین ئاماری لیژنەی تەندروستی ئەو وڵاتە، لە کۆی ٨١ هەزار و ٦٣٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵاتی چیندا، ٧٦ هەزار و ٧٥١ کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

تەندروستی ئەو وڵاتە راشیگەیاند، دوێنێ چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنایان تۆمارکردووە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٣٢٦ کەس.

حکومەتی چین پێشتر رایگەیاندووە، توانیویانە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا کۆنتڕۆڵبکەن، ئەمڕۆش ١٩ حاڵەتی توشبوون کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەراورد بە دوێنێش کە ٣١ حاڵەت تۆمارکرابوون، ژمارەی توشبوون کەمیکردووە.