سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هاوسەری سکرتێری قوباد تاڵەبانی قەدەغەی هاتوچۆ دەشکێنێت

فۆتۆ: 
2020-04-04

90335 جار خوێندراوەتەوە

سەربارى راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و پیادە لە هەرێمى کوردستان، بەڵام بەپێچەوانەی رێنماییەکانی حکومەتەوە هاوسەری سکرتێری قوباد تاڵەبانی قەدەغەی هاتوچۆ دەشکێنێت.

بەپێى گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، هاوسەرى سکرتێرى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بەپێچەوانەى رێنماییەکانى حکومەت و لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بە شەقامەکاندا دەسوڕێتەوە.

ئەو کەسەى لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، لەکاتى گەیشتنى بە یەکێک لە بازگە کاتییەکانى هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش، بەمەبەستى ڕێگەپێدانى دەڵێت، ئۆتۆمبێلى سکرتێرى قوباد تاڵەبانییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى ٤ى ئەم مانگە بەبڕیارى حکومەتى هەرێم قەدەغەى هاتووچۆ و جوڵەى پیادە لە هەرێمى کوردستاندا راگەیەنرا.

هـ.ئـ