سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى

فۆتۆ: 
2020-04-04

6600 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى٢١ بە ١١ و دهۆک  ٢٠ بە ٨ و کەرکوک ٢٦ بە ١٤ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٦ پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢٤ بە ١٣ پلە، دهۆک ٢٤ بە ١٢، کەرکوکیش ٢٨بە ١٧ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, outdoor and text

Image may contain: cloud

Image may contain: mountain, outdoor, text and nature

Image may contain: sky, cloud and outdoor