سەردێڕ:

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

پرسی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێ دەکرێت
فۆتۆ: 
2020-04-04

3706 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە کاتژمێر ١١ى ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و تاوتوێی پرسی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بکرێت.

کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەو رێکارانەى لە هەرێم بۆ روبەڕوبوونەوەى گیراونەتەبەر تاوتوێ دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی، تا ئێستا ٢١٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٧٤ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

بۆ رێگریی لە تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکەش قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم تاوەکو ١٠ى نیسان راگەیەنراوە و رێکارە تەندروستییەکانیش توندتربووتەوە.

هێرش قادر، هەولێر