سەردێڕ:

فەڕەنسا لە ڕووی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە پێش چین کەوت

فۆتۆ: 
2020-04-04

2849 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی فەڕەنسا بۆ ٨٢ هەزار و ١٦٥ کەس بەرزبووەوە، بەوەش لە رووی زۆری ژمارەی توشبوانەوە چینی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە خانەی بەساڵاچووان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، ٤٤% بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی کۆرۆناوە ٦١% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە شەش هەزار و ٥٠٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ١٧ هەزار و ٨٢٧ حاڵەتی گومانلێکراو لە ژمارەیەک خانەی بەساڵاچووان هەیە.

پێنجشەممەی رابردوو، لە ژێر فشاری بەشێک لە چاودێراندا، وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا بۆ یەکەمجار ئامارەکانی گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنای لە خانەی بەساڵاچووان لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە.

بەوەش فەڕەنسا بووە پێنجەم وڵاتی جیهان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتی چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەبوو، زیاتربێت.