سەردێڕ:

خانەقین.. بەهۆى بۆمبێکى چێنراوەوە سەربازێكی عێراق کوژرا

چوار سەربازى دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: 
2020-04-04

1688 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراق لە سنورى خانەقین سەربازێك گیانی لەدەستدا و چوار سەربازی دیكەش برینداربوون.

گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، بۆمبە چێنراوەکە شەوى رابردوو لەنزیک بازگەی باوە مەحمودی سەر بەقەزای خانەقین، تەقیەوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک بەناوی مەحمود ڕاشد لەدایکبووی ۱۹۸۸ گیانی لەدەستدا.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەربەهۆى تەقینەوەکەوە، چوار سەربازی دیکە بەناوەکانی عەمار ئەمین و ماهر سەرحان و قەحتان عەدنان و حسێن عەلی برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى ناسەقامگیریی دۆخى ئەمنى ناوچە جێناکۆکەکان ناوبەناو هێرشی چەکداریی و تەقینەوە روودەدات و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە، دوێنێش بەهۆى تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە سنورى مەخمور دوو سەربازى عێراق گیانیان لەدەستدا و سێ سەربازى دیکەش برینداربوون.