سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی: قەدەغەی هاتوچۆ رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-04-04

6771 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو، راگەیاندن و رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "راگەیاندنەکان وەک پێشوو دەتوانن هاتوچۆ بکەن و بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن".

دەشڵێت، "پاش قسەکردنمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، پێی راگەیاندین ئەم بڕیارە راگەیاندنەکان ناگرێتەوە، بە مەرجێک پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستیی و کارگێڕی و ئارامییەکان بن".

روونیشیکردەوە، ئەو بڕیارە تەنیا ئەو رۆژنامەنووسانە دەگرێتەوە کە لە ئەرکدان و هەر رۆژنامەنووسێک بۆ کاری دیکە بەکاری بێنێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر سەرجەم هاتوچۆکان بە پیادەشەوە قەدەغەدەکرێت و ئەم بڕیارە سەرجەم رێگەپێدانەکانی پێشووش دەگرێتەوە.

هـ.ئـ