سەردێڕ:

هەولێر.. چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ژمارەی توشبووان بۆ ٢٠٨ حاڵەت بەرزبووەوە
فۆتۆ: 
2020-04-03

11175 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراوە و دەشڵێت، توشبووە نوێیەکان ژنێک و سێ منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران."

دەشڵێت، توشبووە نوێیەکان ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی توشبوویەکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

بەتۆمارکردنی چوار حاڵەتی نوێ لە هەولێر، ژمارەی توشبووانی هەرێم بۆ ٢٠٨ کەس بەرزبووەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٢٠٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٦٨ حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.