سەردێڕ:

باشترین رێگە بۆ بەستنی دەمامك چییە؟

فۆتۆ: 
2020-04-03

3285 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بەجیهاندا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، رێکخراویی تەندروستیی جیهانی جەخت لە رێگەکانی خۆپاراستن دەکاتەوە و بەردەوام رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدات.

لەم بارەیەوە رێکخراویی تەندروستیی جیهانی لە رێگەی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنییەکەیەوە ئاماژەی بە ١٠ هەنگاوی دروست کردووە بۆ بەستن و بەکارهێنان و لابردنی دەمامك، بەم جۆرە:

- ئەو کەسانەی کە لە بواری پزیشکیدا کاردەکەن لەگەڵ ئەوانەی کە کێشەی هەناسەدان و کۆکە و پژمەیان هەیە دەبێت دەمامك بکەن.

- پێش دەستدان لە دەمامکەکە دەبێت دەست بەئاو و سابوون بشۆردرێت یاخود بە پاکژکەرەوەی کحولی پاککرێتەوە.

- دڵنیابەرەوە لەوەی دەمامکەکە نەدراوە یان کون نییە.

- دڵنیابەرەوە لەوەی دیوە راستەکەی لە بەشی دەرەوە دابنێیت.

- دوای بەستنی دەمامکەکە ئەو پارچە کانزاییەی پێوەیەتی لە لوتت توندی بکە.

- بەشی ژێرەوەی دەمامکەکە رابکێشە تا دەم و چەناگەت دابپۆشێت.

- دوای بەکارهێنانیی دەمامکەکە لەڕێگەی لاستیکی پشی گوێیەکانتەوە دابکەنە و هەوڵبدە بەر رووخسار و جلەکانت نەکەوێت.

- راستەوخۆ دەمامکەکە فڕێبدە.

- دوای لابردنی دەمامکەکە دەستەکانت پاكبکەرەوە.

‌بەپەلە