سەردێڕ:

چۆن لە کەرەنتینەی ماڵەوەدا پارێزگاریی لە کێشی جەستەت دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-04-03

4668 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینکردنەوە زۆربەی خەڵک لە سەرانسەرى جیهاندا ناڕازین لە زیادبوونی کێشیان، کە ئەوەش پەیوەندی بە کەمى جوڵە یان داخستنى هۆڵەکانى وەرزش و زۆر خواردنەوە هەیە.

دەستەی تەندروستیی نیشتمانیى بەریتانیا، تایبەت بە حەزی کەسەکان بۆ خواردن، چەند ڕێگایەکی پێشنیاز کردووە تاوەکو خۆیان لە زۆر خواردن بپارێزن و پارێزگاری لە رێکی جەستەیان بکەن.

لەو بارەیەوە، تمارا ویلنر ئەندامی دەستەی تەندروستیی بەریتانی و شارەزا لە بوارى خۆراک، تەکنیکێکی راگەیاندووە بەناوى "ستراتیژى بڵاوەپێکردن" کە هۆکارێکی بەسوودە بۆ دوورخستنەوەى مێشکی مرۆڤەکان لە بیرکردنەوە لە خواردن لە کاتەکانی نێوان ژەمە سەرەکییەکاندا.

ویلنر بۆ رۆژنامەى دەیلی ئکسپرێسى بەریتانى باسی لەوەکردووە، "لە کاتێکدا هەستت بەوەکرد حەز بە خواردن دەکەیت، دەتوانیت هەندێک وشەى لێکدراو بۆ ماوەى ١٠ خولەک بڵێیتەوە".

ئەوەشی وتووە، "لەکاتێکیشدا حەزت بە خواردنی بەشیرینى کرد، دەتوانیت پەیوەندى بکەى بەهاوڕێیەکتەوە و پێکەوە قسەبکەن، یان دەکرێت خەریکى خوێندنەوەى نووسینێک بیت بۆ ماوەى ١٠ خولەک".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا، سەرەتا لە وڵاتی چین و دواتریش بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، بەشێکی زۆری وڵاتان وەک رێکارێک بۆ خۆپاراستن و زیاتر تەشەنە نەکردنی ڤایرۆسەکە، رێگای قەدەغەی هاتوچۆیان جێبەجێکرد، بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان گرفتیان هەیە لەگەڵ زیادبوونی کێشیاندا بەهۆی بەسەربردنی تەواوی رۆژەکانیان لە ماڵەوە.

في زمن كورونا.. كيف تحافظ على وزنك في الحجر المنزلي؟ | أخبار سكاي ...