سەردێڕ:

میسر.. ئەزهەر لەبارەی رۆژووگرتنەوە فەتوایەکی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-04-02

101477 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی ئەزهەر لە فەتوایەکدا رایگەیاند، ئەگەر پزیشەکەکان جەخت لەوە بکەنەوە پێویستە دەم و قورگ بەردەوام تەڕ و شێداربن، ئەوا نابێت موسلمانان رۆژوو بگرن، ئەوەش بۆ خۆپارێزى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندى ئەزهەرى جیهانى بۆ فەتوای ئەلیکترۆنی دەربارەی رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا رایگەیاند، "ئەگەر ئەم دۆخە درێژەی کێشا، ئەوا بۆ موسڵمانان دروستنییە رۆژو بگرن، ئەگەر هاتوو پزیشکەکان بڕیاریاندا و زانسیانە چەسپا وشکبوونی دەم و گەروو دەبێتە هۆکارێک بۆ توشبوونى موسڵمان بە ڤایرۆسەکە، بەڵام هێشتا بە شێوەیەکى زانستیانە ئەمە نەسەلمێنراوە."

ناوەندى ئەزهەرى جیهانى بۆ فەتواى ئەلکترۆنى راشیگەیاند، "ئایینى ئیسلام هانمان ئەدات بۆ پاراستنى خۆمان و بەدوورگرتنى مرۆڤ لە لەناوچوون و زیانگەیاندن بە خود، کە ئەمەش بەبەڵگەى (خۆلادان لە لابردن لە پێشترە) کە بنەمایەکی شەرعییە لاى فەقیهەکان، لەم سۆنگەیەوە بریاردەدرێت لەبارەى هەلگرتنى زەرەر و زیان پێش ئەوەى رووداوێکى خراپ رووبدات، ئەمەش جۆرێکە لە خۆپارێزى لە نەخۆشییەکان."

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لە ماوەى پێشوودا و حکومەتى سعودیە داواى لە وڵاتان کرد کە پەلەنەکەن لە پلاندان بۆ فەریزەى حەج.

هـ.ئـ

‌بەپەلە