سەردێڕ:

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-04-02

6827 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە، سبەینێ هەینى ٣ى نیسانى ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ى نیسانى ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە بەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەینێ هەینى ٣ى نیسانى ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بە هەموو شێوەیەک هاتووچۆ قەدەغەیە، جگە لە ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاریی."

ئاماژەبەوەشکراوە، "هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و شۆفێرەکەشی دەستبەسەردەکرێ."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى ٣١ ئازارى ٢٠٢٠، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ هەتا ١٠ی نیسان و لەو ماوەیەشدا پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجێبکرێت.