سەردێڕ:

هەولێر.. ماوەی دەستگیرکردنی هێمن مامەند درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-04-02

5099 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەرێکی رۆژنامەنوس هێمن مامەند باس لەوەدەکات بە بڕیاری دادوەر، ماوەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە درێژکراوەتەوە.

بەشدار حەسەن پارێزەری هێمن مامەند رایگەیاند، داواکاری بە کەفالەت ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنوسەیان پێشکەش بە دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کردووە.

وتیشی، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە بری ئازادکردنی، بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی دەستگیرکردنی هێمن مامەند تا ١٤ی ئەم مانگە.

هێمن مامەمەند لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى نوسیبووى، ئەگەرحکومەتى هەرێمى کوردستان موچەکان دابەش نەکات ئەوا ناچار دەبین کەرەنتین بشکێنین و خۆپیشاندان ئەنجام بدەین، دوای ئەوەش دەستگیرکرابوو.