سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوو

فۆتۆ: 
2020-04-02

11571 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەى راگەیاندنى پەرلەمانی ئێران، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بووە و کەرەنتین کراوە.

نوسینگەى راگەیاندنى پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمان پۆزەتیڤ دەرچووە و لە ئیستاشدا لە کەرەنیتنەدا لە ژێر چاودێرى پزیشکیدایە.

روونیشیکردووەتەوە، دوای توشبوونی سەرۆکی پەرلەمان داوا لە سەرجەم ئەو کەس و پەرلەمانتارانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ هەبووە کراوە پشکنین بکەن.

رۆژى سێشەممەی رابردوو، وتەبێژى سەرۆکایەتى پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پشکنین بۆ ١٠٠ ئەندام پەرلەمان کراوە و  ئەنجامى ٢٣ کەسیان پۆزەتیڤ بووە و توشى ڤایرۆسەکە هاتوون.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٨٧٥ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٥٠ هەزار و ٤٦٨ کەس بەرزبووەوە.