سەردێڕ:

نرخی نەوت بە ڕێژەی ٢٤٪ بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-04-02

42296 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە ڕێژەی ٢٤٪ بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ ٣٠ دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بۆ ٢٥ دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێک نرخی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا لە ٢٦ دۆلارەوە بۆ ٣٣ دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش لە ٢١ دۆلارەوە بۆ ٢٧ دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، دوێنێ، نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیک نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی جيهانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە.

زيانە ئابورييەکانی کۆرۆنا زۆر بواری گرتووەتەوە، لەوانە بواری گەشتياری و بەرهەمهێنان و دەستی کار و لەناويشياندا گورزی کوشندە بەر بازاڕی نەوت کەوتووە.

بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمينی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پيشەسازی و بازرگانی، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزينێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

هۆکارێکی ديکەی دابەزينی نرخی نەوت شەڕی ئابوری ڕوسيا و سعوديە و ڕێکنەکەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپيک و دەرەوەیەتی لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.