سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا نزیکەى سێ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-04-02

2164 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٨٧٥ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٥٠ هەزار و ٤٦٨ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا ئاماژەى بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا ١٢٤ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٦٠ کەس.

 ئەوەشی ئاشکراکردووە، تا ئێستا ١٦ هەزار و ٧١١ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٧١ توشبووش بارى تەندروستیان جێگیرنیە.

 ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە٩٥٠ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٤٨ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەى ٢٠٠ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.