سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق وادەی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ئاشکرادەکات

کۆرۆنا لە عێراق
فۆتۆ: 
2020-04-02

90417 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستیی عێراق پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری داهاتوودا، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا نەمێنێت.

جەحفەر عەلاوی وەزیری تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەگەر هەمووان پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکانەوە، لە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا نامێنێت".

تا ئێستا لە عێراق ٧٢٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٢ کەسی دیکەش لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.

 لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکەش چەند رێکارێکی تەندروستی راگەیەندراوە، لە نێویشیاندا راگرتنی هاتوچۆ و دەوامی خوێندن و دام و دەزگا حکومییەکان.