سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

فۆتۆ: 
2020-04-02

71358 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، کارزان تارق

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بۆ ١٢٤ هەزار و ٢٥٠ دینار دابەزیووە و نرخی دراوەکانی دیکەش تا رادەیەک جێگیرن.

جەبار گۆران وتەبێژى بازارى دۆلارەکەى شارى سلێمانى بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى راگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاردا نرخی سەد دۆلار لە ١٢٦ هەزار دینارەوە بۆ ١٢٤ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی دابەزیووە.

روونیشیکردەوە، نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  یۆرۆ بە  ١٣٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی  ٧ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠  لیرەی تورکی بە  ٢٥ هەزار دینارە.