سەردێڕ:

ئایا دەمامکی پزیشکی بۆ جاری دووەم بەکاردێتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-04-01

8311 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی دەستەی چاودێری بۆ زیادەڕەویکردن لە کەرەستەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بە ڕێگە تەندروستەکەی بەکارهێنانی دەمامکی پزیشکی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت بۆ جارێکی تر بەکاربهێنرێتەوە

ڕوسیا تودەی لە هەواڵێکدا نوسیوویەتی، "شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، پێویستە هەمووان ئاگاداربن لە چۆنێتی دووبارە بەکارهێنانەوەی دەمامکی پزیشکی، ئەویش دەبێت جوان بشۆرێت و وشکبکرێتەوە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاو و سابون و ماددەی پاککەرەوە، بەکارهێنانی ئاوی زۆرگەرم."

بەگوێرەی شارەزایان، پێویستە دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک ئەو دەمامکانە بگۆڕدرێن، بە جوانی بشۆرێنەوە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەیان، دوای خراپبوونیان بخرێنە کیسەیەکەوە و فڕێبدرێنە سەلەی خۆڵی سەرداپۆشراوەوە.

ئەو دەمامکانە ئەگەر بە ڕێگەی دروست بەکارنەهێنرێن ئەگەری هەیە کەسەکە توشی ڤایرۆس بکات، چونکە زۆرکات پرژی پژمە و کۆکەی پێوەدەنوسێت، ژمارەیەکی زۆر لە ڤایرۆسی ناو هەوای پێوەدەلکێن.