سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا نزیکەى سێ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-04-01

1974 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٩٨٧ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆى توشبووان بۆ ٤٧ هەزار و ٥٩٣ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە دواین ئاماریدا ئاماژەى بەوەکردوووە، لەو ماوەیەدا ١٣٩ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٣٦ کەس.

 ئەوەشی ئاشکراکردووە، تا ئێستا ١٥ هەزار و ٤٧٣ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٧١ توشبووش بارى تەندروستیان جێگیرنیە.

 ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە٨٠٠ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ٤٠ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکەى ١٨٠ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.