سەردێڕ:

خەلیفان.. ئەنجامى ١٨٧ پشکنینى کۆرۆنا پاک دەرچوون

فۆتۆ: 
2020-04-01

27866 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، خەلیفان، عەبدۆ رۆستایی

بەڕێوەبەرى کارگێڕیی نەخۆشخانەى ناحیەى خەلیفان رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ١٨٧ هاوڵاتیی کردووە و سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و هەڵگرى ڤایرۆسەکە نەبوون.

کاروان شێرزاد بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی خەلیفان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، جگە لە دراوسێ و ناسیاوەکانی بەرکەوتەی یەکەم،  پشکنینەکان بەشێوەی هەڕەمەکی لەناو هاوڵاتیان وەردەگیرێت و بەردەوامیش دەبن لە پشکنینی هاوڵاتیان.

وتیشی، هێشتا دۆخی خەلیفان مەترسیدار نیە، بەڵام ئەوان ڕێکارەکان وەک خۆی جێبەجێدەکەن و نایانەوێت دۆخەکه لەدەستیان دەربچێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى توشبوونى کەسێک لەناحیەى خەلیفانى سەر بە پارێزگاى هەولێر بە کۆرۆنا و تۆمارکردنى چەند توشبووەیەکى دیکە کە بەریەککەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە، بڕیاردرا تەواوى ناحیەکە کەرەنتینە بکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٧٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٦١ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.