سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم: ٧٩%ى توشبووانى کۆرۆنا بەهۆى پابەندنەبوونەوە بووە

فۆتۆ: 
2020-04-01

16753 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، زۆربەى حاڵەتەکانى توشبوون بە کۆرۆنا بەهۆى بەرکەوتنیان بووە بە توشبووى دیکە.

سامان بەرزنجى وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکردووە، هۆکاری تووشبوونی ١٣٩حاڵەت بە ڕێژەی ٧٩%ى کۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوەى بەهۆى گەشتکردنەوە توشبووە، ٣٧ کەسە کە رێژەى ٢١%ى توشبووان دەکات.

 روونیشیکردووەتەوە، "ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، ئاگاداری خۆتان بن نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبە با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا ڕوونەدات."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٧٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٦١ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە، بەرپرسانى تەندروستیش بەردەوام جەخت لە پابەندبوون بەڕێنماییەکان و قەرەباڵغى دروستنەکردن دەکەنەوە.