سەردێڕ:

هەولێر.. شەش حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

سێ ئافرەت و سێ پیاون
فۆتۆ: 
2020-04-01

17962 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی توشبووانی هەرێم بۆ ١٧٦ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران"

روونیشیکردووەتەوە، "چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر."

هاوکات، "دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە ٢٦ی شوبات  و دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ١٧٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٦١ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.