سەردێڕ:

ئه‌مریكا له‌ڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان به‌ كۆرۆنا پێش چین كه‌وت

فۆتۆ: 
2020-04-01

2898 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مریكا له‌ڕووی ژماره‌ی گیانلەدەستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە پێش ولاتی چین، کە سەرچاوەی و شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە کەوت.

بەپێی دواین ئامارەکانی جیهان، تاوەکو ئێستا چوار هەزار و ٥٥ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش لە رووی ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا پێش چین کەوت، كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌یه‌ و تا ئێستا سێ هه‌زار و ٣١٢ كه‌سی به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٤٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش به‌ په‌تاكه‌ ٨٥٩ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌.

ئیتاڵیا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه‌ له‌ڕووی ژماره‌ی مردووان به‌ په‌تاكه‌، دوای ئه‌و ئیسپانیا، ئه‌مریكا و چین دێن.

په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌ شاری وهان له‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا، له‌ئێستادا به‌ زیاتر لە ١٩٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

‌بەپەلە