سەردێڕ:

سعودیە: پلان بۆ حەجی ئەمساڵ دامەنێن

فۆتۆ: 
2020-04-01

26856 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری حەج و عەمرەی سعودیە داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد، پلان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ دانەنێن، تا رووندەبێتەوە پەتای کۆرۆنا چی بەسەردێت.

محەمەد ساڵح وەزیری حەج و عەمرەی سعودیە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عەرەبییە، رایگەیاندووە، "سعودیە هەمیشە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن و خزمەتکردن بە حاجییان، بەڵام کاری لەپێشینە سەلامەتی حاجییانە".

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی عەمرەی ژمارەیەک لە موسڵمانان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، محەمەد ساڵح رایگەیاند، "ئەو کەسانەی ڤیزای عەمرەیان وەرگرتوە و گەشتییان بۆ سعودیە نەکردووە، قەرەبوو کراونەتەوە".

حکومەتی سعودیە لە ئێستادا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی مسوڵمانان بۆ ناو کەعبە، هەروەها حکومەت ڕێوڕەسمی عەمرەشی تا کاتێکی نادیار راگرتووە.