سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن لە پاککردنەوەی سییەکان

فۆتۆ: 
2020-04-01

36688 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەرکە گرنگەکانی سییەکان وەرگرتنی ئۆکسجین و هەوا و دانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، زۆرکات لە کاتی پیسبوونی هەوای چواردەوردا سییەکانیان ئەندامێکی لەش دەبن کە زیانیان پێدەگات، بەتایبەت ڤایرۆس و میکرۆبەکان زیان بە سیکڵدانۆچکەکان دەگەیەنن

ماڵپەڕی medicalnewstoday نوسیوویەتی، کاتێک هەوا پیس دەبێت زیان بە سییەکان دەگەیەنێت، بەڵام دەکرێت بەخواردنەکان سییەکان پاک بکرێنەوە، رۆژانە خواردنی سێو کۆئەندامی هەناسە دەپارێزێت، چونکە ماددەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی و ئەی تێدایە.

رۆژانە خواردنی مشتێک لە چەرەسات سییەکان لە کاریگەرییە خراپەکان دەپارێزێت، کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و دژە هەوکردنە و گرفتەکانی هەناسەدان ناهێڵێت.

رۆژانە خواردنەوەی کوپێک چای سەوز کە دەوڵەمەندە بە ئاسن و کانزاکان و ماددەی خۆراکی گرنگی بۆ جەستە تێدایە، دیارترینیان دژە ئۆکسانە و سوڕی خوێن چالاک دەکات و پارێزگاری لە سی دەکات.

سیر یەکێکیترە لەو خۆراکانەی پارێزگاری لە تەندروستی سییەکان و ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە.

Sohati - هل تعرفون الفرق بين الورم والسرطان؟

ئ.ل